فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتی بەدوای ڕفێندرانیان لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە
هەینی ۲۳-۱۰-۱۴۰۱   |  13-01-2023

بە پێی ڕاپۆرتەکان، دوو هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی ئیلام و  جوانڕۆ بە ناوەکانی [بەردیا جەمشیدزادە] و [هاشم سۆبحانی]، بە دوای ڕفێندرانیان لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە، چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەردیا جەمشیدزادە خەڵکی شاری (سەراوڵە)ی سەر بە پارێزگای ئیلام کە لە سەرەتاکانی مانگی بەفرانباردا لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراوە، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە. هەروەها (هاشم سوبحانی)، خەڵکی جوانڕۆ، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی مانگی بەفرانبار، لەبەر ماڵەکەی خۆی لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.