سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر مێهراب عەبدوڵڵا زادە
هەینی ۲۳-۱۰-۱۴۰۱   |  13-01-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، [مێهراب عەبدوڵڵا زادە] لە دەستبەسەر کراوانی ئەم دواییانە لە شاری ورمێ، لە لایەن دادگای ڕژیمەوە، بە ئێعدام مەحکووم کرا.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا “مێهراب عەبدوڵڵا زادە” ٢٦ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری ورمێ، کە لە ڕۆژانی سەرەتای سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانی ئیران لە شارۆچکەی [وەلی عەسر]ی ورمێ لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندرابوو، لە لایەن دادگای ڕژیم لەمشارە بە تۆمەتی “محاربە و مفسد فی العەرز” سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.