فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی دەستبەسەرکردن و ڕفاندنی هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان
شەممە ۲۴-۱۰-۱۴۰۱   |  14-01-2023

لەدرێژی دەستبەسەر کردن و ڕفاندنی هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان، سێ هاووڵاتی لە شارەکانی سنە، پاوە و کرماشان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کراون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی یەکشەممە”١٨ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پاوە و خوێندکاری دکتۆرای زانکۆی علم و سەنعەتی تاران  بە ناوی “بەسیر ئەحمەدی”، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە لە شاری تاران ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. هەروەها ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی بەفرانبار هاووڵاتییەک بە ناوی”ڕەزا فەهیم” خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی شەممە”١٧ی مانگی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی “مەحمود ڕەشیدی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. ئەمە لە کاتێکدایە کە هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم سێ هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.