فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بنەماڵەی بەندکراوانی مەحکووم بە ئێعدام
شەممە ۲۴-۱۰-۱۴۰۱   |  14-01-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بە سەدان کەس لە بنەماڵەی بەندکراوانی مەحکووم بە ئێعدام، ڕۆژی شەممە  ٢٤ی مانگی بەفرانبار، لە بەرامبەر ناوەندی دادوەری ڕژیم لە شاری تاران، دەستیاندایە کۆبوونەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، نزیکەی ٥٠٠ کەس لە بنەماڵەی بەندکراوانی مەحکووم بە ئێعدام لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران بە هەڵگرتنی چەندین پلاکاردی وەک [باوکم ئێعدام مەکەن]، لە کەش و هەوایەکی سارد و لە سەر بانگەوازی پێشوو بە چوون بۆ شاری تاران، لە ناڕەزایەتیی دژ بە ئەحکامی نادادپەروەرانەی ئێعدام، لە بەرامبەر بینای ناوەندی دادوەری ڕژیم، دەستیاندایە کۆبوونەوە.