فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دواخرانی حەقدەستی کرێکارانی شارەداریی ئیلام
شەممە ۲۴-۱۰-۱۴۰۱   |  14-01-2023

کۆمەڵێک لە کرێکارانی فەزای سەوزی شارەداریی ئیلام، ڕۆژی شەممە ٢٤ی مانگی بەفرانبار باسیان لە پێنج مانگ حەقدەستی دواخراویان کرد.

کرێکارانی ناڕازی ڕایانگەیاندووە، لەم بارودۆخە ئابوورییەی ئێستا و بە سەرنج دان بە چوونەسەرەوەی سەد لە سەدی قیمەتی کاڵاکان، لە بارودۆخێکی سەختدا بەسەر دەبەن و دواخرانی حەقدەستەکانیان بووەتە هۆی ئەوەیکە لەگەڵ کێشە و گرفتێکی زۆر بەرەوڕوو ببنەوە.