دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی بە دوای بانگ کرانیان لە لایەن دادگا
یەکشەممە ۲۵-۱۰-۱۴۰۱   |  15-01-2023
ڕۆژی شەممە ٢٤ی بەفرانبار، شادی ئەمیری، چالاکی مەدەنی ٢٨ ساڵ تەمەنی خەڵکی شاری دێهگولان، دوای بانگهێشتکرانی بۆ دادگای ئەم شارە، دەستبەسەر و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ دوای چەند کاتژمێرێک لە لێپرسینەوە، شادی ئەمیری بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٤٠٠ ملیۆن تمەن ئازادکرا، بەڵام “عەلی فەتحی”٣٥ ساڵ تەمەن و هاوسەری شادی ئەمیری، کە بۆ یاوەری هاوسەرەکەی چووەتە بنکەی پۆلیس، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.