ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ئەراک
یەکشەممە ۲۵-۱۰-۱۴۰۱   |  15-01-2023
ڕاپۆرتەکان باس لە ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی شاری ئەراک دەکەن. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، [عەلی گەڕاوەند،] خەڵکی شاری کوه دەشت سەر بە پارێزگای لوڕستان، حەفتەی ڕابردوو بە تۆمەتی [بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان] لە زیندانی ناوەندیی ئەراک لە سێدارە درا.