ڕفاندنی دوو هاووڵاتیی لە شارەکانی پاوە و مەهاباد
یەکشەممە ۲۵-۱۰-۱۴۰۱   |  15-01-2023
لەدرێژەی دەستبەسەر کردن و ڕفاندنی هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان، هێزەکانی ڕژیم لە پاوە و مەهاباد، دوو هاووڵاتییان دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، [محەممەد باشک] هاووڵاتیی تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی شاری پاوە، ڕۆژی هەینی ٢٣ی مانگی بەفرانبار، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بە شێوەیەکی دڕندانە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوستراوەتەوە. هەروەها، [سەلاح مووسەوی] هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد، ڕۆژی شەممە ٢٤ی بەفرانبار، لە شەقامی “مەنبەع”ی ئەو شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. ئەمە لەکاتێکدایە کە لەماوەی ڕابردوودا بە دەیان هاووڵاتی لە شارەکانی ئێران و کوردستان لە لایەن ئەم هێزانەوە دەستبەسەر و ڕفێندراون.