فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕوودانی بوومەلەرزە لە شاری خاپێتی تورکییە
یەکشەممە ۲۵-۱۰-۱۴۰۱   |  15-01-2023

هەواڵنێرییەکانی تورکییە ڕایانگەیاند کە بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤ و ٩دەهۆمی رێختەر، شاری خارپێت لە باکووری کوردستان ڕوویداوە و هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زیانێک تۆمار نەکراوە.

بەگوێرەی راگه‌یێندراوی سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکییە، کاتژمێر ٦ و ٣٦ دەقەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی بەفرانبار، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤ و ٩دەهۆمی رێختەر و بە قووڵایی  ١٧ و ٩ کیلۆمیتر لە شارۆچکەی [سیڤریجە]ی سەر بە پارێزگای خارپێت تۆمارکرا. جێگەی وەبیرهێنانەوەیە، رۆژی ٢٤ی مانگی ژانوییەی ساڵی ٢٠٢٠، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦ و ٨دەهۆمی پلەی رێختەر لە شارۆچکەی سیڤریجە روویدا و بەو هۆیەوە ٤١ کەس گیانیان لە دەست دابوو.