کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی ڕۆنی نەباتی جیهان لە بەرامبەر ئوستانداری زەنجان
یەکشەممە ۲۵-۱۰-۱۴۰۱   |  15-01-2023
کۆمەڵێک لە کرێکارانی کارخانەی ڕۆنی نەباتی جیهان، لە ناڕەزایەتی بە نەدرانی حەقدەستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
ڕۆژی شەممە ٢٤ی مانگی بەفرانبار، کرێکارانی ناڕازی کارخانەی ڕۆنی نەباتی جیهان بە کۆبوونە لە بەرامبەر ئوستانداری زەنجان، وێرای دەربڕینی ناڕەزایەتی بە نەدرانی حەقدەستەکانیان، لەئاست دواخرانی حەقی بیمەکانیشیان ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری پێراگەیشتنی بەرپرسان بە کێشەوگرفتەکانیان بوون.