بێ هیوا بوونی پزیشکەکان لە بەهۆش هاتنەوەی هەستی حسینپەناهی
سێشەممە ۲۷-۱۰-۱۴۰۱   |  17-01-2023
شۆرای هەماهەنگی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئیران، بێ هیوا بوونی پزیشکەکان لە بەهۆش هاتنەوەی هەستی حوسەین پەناهی، قوتابی ١٦ ساڵانی ڕاگەیاند کە لە خەزەڵوەری ئەمساڵدا بە هۆی لێدان بە باتۆم لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بووە.
بە لەبەرچاوگرتنی ئاستی زۆر نزمی هۆشیاری و باقی نیشانەکانی ژیان، پزیشکەکان بێ هیوا بوون لە بەهۆش هاتنەوەی هەستی و پێشنیاریان کردووە بە بنەماڵەکەی بیبەنە ماڵەوە و لەوێ چاودێری بکەن. هەروەها ئەم شۆرایە لە درێژەدا دەڵێت کە “پزیشکەکان ڕایانگەیاندوە لێدان بە باتۆم لەسەری هستی بووەتە هۆی ئەوەی بچێتە کۆماوە.”