فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بهڕێوهچوونی ڕێوڕەسمی چلهی هوومهن عهبدۆڵڵاهی له شاری سنه
سێشەممە ۲۷-۱۰-۱۴۰۱   |  17-01-2023

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٦ی به‌فرانبار، ڕێوڕه‌سمی چله‌ی  هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی له‌ شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوای شاری سنه‌ و به‌ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوچوو.

به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی بەدەستمان گەیشتوون، به‌ ده‌یان كه‌س به‌شداری ڕێوڕه‌سمی چله‌ی  گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی بوون و وێڕای مەحکووم کردنی جینایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی دروشمه‌كانی “شه‌هید نامرێت”، “نه‌ سه‌ڵته‌نه‌ت، نه‌ ڕێبه‌ری، ئازادی و به‌رابه‌ری” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه‌.