فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی سەرتاسەری كرێكارانی ڕه سمی سه نعه تی نه وت
سێشەممە ۲۷-۱۰-۱۴۰۱   |  17-01-2023

به‌پێی بانگه‌وازێك كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن شۆرای هاوئاهه‌نگی و هاوپشتی كرێكارانی نه‌وت بۆ مانگرتنی سێ ڕۆژه‌ له‌ ٢٧ی به‌فرانباره‌وه‌ بڵاوكرابۆوه‌، كرێكارانی به‌شه‌ جۆراوجۆره‌كانی نه‌وت له‌ شاره‌ جیاجیاكانی ئێران ده‌سیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و كۆبوونه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌برد.

تاكاتی داڕشتنی ئه‌م هەواڵه‌، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له‌ شیركه‌ته‌كانی نه‌وتی ئاغاجاری، شیركه‌تی نه‌وت و گازی چشمه‌خۆشی دیهلۆڕان، پێرسۆنێلی ڕه‌سمی نه‌وتی ئه‌هواز، مەیدانی نەوتی سیری، کرێکارانی پاڵاوتنی گازی فەجر جم، كرێكارانی ڕه‌سمی شیركه‌تی نه‌وت و گازی ئیلام و پێرسۆنێلی ڕه‌سمی وه‌زاره‌تی نه‌وتی شیراز په‌یوه‌ست به‌و مانگرتن گشتیه‌ بوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ كرێكارانی ڕه‌سمی سه‌نعه‌تی نه‌وت خوازیاری به‌كرده‌و ده‌رهاتنی گه‌لاڵه‌ی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی وه‌زاه‌رتی نه‌وت، پێدانی مابه‌ ته‌فاوه‌ته‌كان، لابردنی ماڵیات له‌سه‌ر حه‌قدسته‌كان، چوونه‌سه‌روه‌ی حەقدەست و مه‌زایا، پێدانی پاداشی خانه‌نشینی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، بێهداشتی و ده‌رمانی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وی ئه‌ساسنامه‌ی سندووقی خانه‌نشینین.