ڕفاندنی لاوێکی تری خەڵکی جوانڕۆ
سێشەممە ۲۷-۱۰-۱۴۰۱   |  17-01-2023
ڕۆژی دووشەممە، ٢٦ی بەفرانبار سامان عەبدی، خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە دوای گەڕانەوەی لە شاری تاران و لەگەڵ گەیشتنەوەی بە ماڵ لەلایەن ئەم هێزانەوە ڕفێندراوە.
هەتا ئێستا، شوێنی ڕاگیران، باری تەندروستی و هۆکارەکانی ڕفاندنی سامان عەبدی لەلایەن ناوەندەکانی ڕژیمەوە، نەزانراوە.