یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی خەڵکی ئەیوان سزای بەندکردن و دوورخرانەوەی بەسەردا سەپا
چوارشەممە ۲۸-۱۰-۱۴۰۱   |  18-01-2023
هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام، بە ناوی بابەک ناسری، لەلایەن یەکێک لە لقەکانی دادگای ئینقلابی تاران، سزای شەش ساڵ بەندکردن و هەروەها دوو ساڵ دوورخرانەوە لە زێدی خۆی بەسەردا سەپا. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ لە شاری ئەیوان، ئەو سزایە دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی تاوانەکان بۆ ٣ ساڵ و ٦ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکردن گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە.
ئەو هاووڵاتییە لە ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی خەرمانان لە جووتسایدی کشاوەرزی شاری تاران، لە ڕەوتی ئاخێزی جەماوەریی ئەو شارە و لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا.
بابەک ناسری لە ماوەی دەستبەسەربوون و هەروەها لە ڕەوتی بەڕێوەچوونی دانیشتنەکانی دادگاییکردنەکەیدا لە مافی دەستپێڕاگەیشتنی پارێزەر بێبەری و بێبەش بووە.