فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هەڵسووڕاوێکی مەدەنی خەڵکی پیرانشار دەستبەسەر کرا
چوارشەممە ۲۸-۱۰-۱۴۰۱   |  18-01-2023

کاتژمێر ١ی بەرەبەیانی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانبار، هێزەکانی ڕژیم لە شاری پیرانشار تەها ڕەسووڵیان هونەرمەند و هەڵسووڕاوی مەدەنی خەڵکی ئەو شارەیان لە دووکانی یەکێک لە هاوڕێکانی ڕفاندووە.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ڕەسووڵیان، هێزە ئەمنییەکان دوای ڕفاندنی تەها ڕەسووڵیان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هونەرمەندە و وێڕای پشکنینی ماڵەکەی دەستیان بە سەر مۆبایلەکەیدا گرتووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی تەها ڕەسووڵیان و هەروەها چارەنووس، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو لە بەردەستدا نییە.