دیداری ژومارەیەک لە هەڵسووڕاوانی کرێکاری و موعەلیمان لەگەڵ بنەماڵەی موعەلیمی بەندکراو مەسعوود فەرهیختە
هەینی ۳۰-۱۰-۱۴۰۱   |  20-01-2023
بەپێی ڕاپۆرتی شوڕای هاوئاهەنگی رێکخراوەی سێنفی موعەلیمانی ئێران، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی بەفرانبار، ژومارەیەک لە هەڵسووڕاوانی کرێکاری و موعەلیمان بە چوون بۆ ماڵی موعەلیمی بەندکراو مەسعوود فەرهیختە، لەگەڵ بنەماڵەی ناوبراو دیدار و چاوپێکەوتنیان کرد. جێگەی ئاماژەیە، مەسعوود فەرهیختە رێکەوتی ١٢ی مانگی سەرماوەز لە کاتی هاتنە دەرەوە لە ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان لە ئەلبۆرز، لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و دوای قۆناغەکانی لێپرسینەوە، گوازرایەوە بۆ زیندانی گەورەی تاران. شوڕای رێکخراوەی سێنفی موعەلیمانی ئێران وێرای مەحکووم کردنی دەستبەسەری مەسعوود فەرهیختە، خوازیاری ئازادی خێرای ئەم چالاکە سێنفییەی موعەلیمان بوو.