بە پێی ڕاپۆرتەکان، [فروتن گۆرگانی]، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری کامیاران، ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی بەفرانبار،لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و ناوبراویان دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنکێ نادیار کردووە. شایانی باسە، هێزەکانی ڕژیم ماڵی فروتن گۆرگانییان پشکنیوە و دەستیان بەسەر کەلوپەلی تایبەتی ئەودا گرتووە. هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ۱۸ی بەفرانبار، [سەیوان ئیبراهیمی] ٢٩ ساڵ تەمەن، چالاکی مەدەنی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتی نۆژین و دانیشتووی کامیاران، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازترایەوە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.