ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانی ناوەندی کەرەج
دوشەممە ۰۳-۱۱-۱۴۰۱   |  23-01-2023
دوو هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی مەهاباد و کەرەج کە پێشتر لە لایەن دادگای ڕژیمەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ڕێبەندان لە زیندانی کەرەج ئێعدام کران.
دوو بەندکراو بە ناوەکانی “سابینا ئیسماعیلزادە” خەڵکی شاری مەهاباد و “ئەبولفەزل بەرقانینژاد”، خەڵکی شاری کەرەج کە پێشتر بە تۆمەتی “بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر” سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو، سزاکەیان لە زیندانی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرا.