بڵاوکردنەوەی نامەی سەرئاواڵەی بەندکراوانی سیاسی لە زیندانی ئێوین
دوشەممە ۰۳-۱۱-۱۴۰۱   |  23-01-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ٣١ کەس لە بەندکراوانی سیاسی و عەقیدەتی لە بەندی ژنانی زیندانی ئێوین، لە رێگەی بڵاوکردنەوەی نامەیەکی سەرئاواڵە، خوازیاری ڕاگیرانی رەوتی ئێعدامەکان و کۆتایی هێنان بە دەرکردنی سزای نادادپەروەرانە لە ئێران بوون.
لەبەشێک لەم نامەیەدا هاتووە: “ئێمە سەرجەم واژۆکارانی ئەم نامەیە لە رەوتێکی نادادپەروەرانە و ناڕوون دا، سەرجەم بە ١٢٤ ساڵ زیندان مەحکووم کراوین کە بەرابەرە لەگەڵ ژیانی چەند نەسڵی مرۆڤەکان.”