گۆرانیبێژێکی خەڵکی پاوە دەستبەسەرکرا
سێشەممە ۰۴-۱۱-۱۴۰۱   |  24-01-2023
ڕۆژی دووشەممە ٣ی ڕێبەندان، شاهۆ حوسێنی لە ماڵەکەی خۆی لە شاری پاوە سەر بە پارێزگای کرمانشا لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری پاوە، ئەم هونەرمەندە دوای دوو ڕۆژ لە بڵاوکردنەوەی میوزیک ڤیدیۆیەکی بەناوی “بێلا چاو” لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراوە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هونەرمەندە نادیارە.