ڕفاندنی خوێندکارێکی خەڵکی ورمێ لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە
سێشەممە ۰۴-۱۱-۱۴۰۱   |  24-01-2023
ئەشکان عومەرجوویی خەڵکی ورمێ و خوێندکاری زانکۆی کوردستان ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ڕێبەندان، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە لە شاری سنە ڕفێندرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم خوێندکارەی بەشی زمان و ئەدەبیاتی کوردی دوای ڕفاندنی بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم خوێندکارە لەبەردەستدا نییە.