کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی خەڵکی مەریوان لە ناڕەزایەتی بە ناکارامەیی بەرپرسانی ڕژیم لە دابین کردنی ئاوی خواردنەوە
سێشەممە ۰۴-۱۱-۱۴۰۱   |  24-01-2023
ڕۆژی سێشەممە ٤ی ڕێبەندان کۆمەڵێک لە خەڵکی شاری مەریوان بە هۆی ناکارامەیی و بێدەرەتانی بەرپرسانی ئەم شارە لە پێوەند لەگەڵ سیستەمی دابینکردنی ئاو و پاککردنەوەی ئاوی خواردنەوەی ئەم شارە لە بەردەم فەرمانداری ئەم شارە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئاوی بەنداوی گاران بەبێ پاککردنەوە دەچێتە ناو سیستەمی ئاوی شارەکەوە و ئەمەش وایکردووە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەیان کەس تووشی نەخۆشییەکانی گەدە و ڕیخۆڵە ببن.