گواستنەوەی ڕەفێق سەلیمی بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە
چوارشەممە ۰۵-۱۱-۱۴۰۱   |  25-01-2023
ڕۆژی چوارشەممە، ٢٨ بەفرانبار رەفێق سەلیمی، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری سنە، پاش ئەوەی کە زیاتر لە ٥٥ ڕۆژ لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنە ڕاگیرا بوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گواستراوەتەوە.
ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە مافە سەرەتایییەکانی وەک دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری و بێبەش کراوە و هەروەها لەژێر ئەشکەنجەی دڕندانەی هێزەکانی ئیتلاعاتدا بووە.
ڕەفێق سەلیمی، ڕۆژی دووشەممە، ٧ی سەرماوەز هاوکات لەگەڵ کوڕەکەی بە ناوی فواد سەلیمی، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراون.
فواد سەلیمی، پاش ماوەیەک دەستبەسەربوون و لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوە، ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی بەفرانبار بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە ئازاد بوو .