فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

جێبەجێ کردنی سزای بەندکرانی سوهەیلا موتاعی، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی دێولان
چوارشەممە ۰۵-۱۱-۱۴۰۱   |  25-01-2023

سوهەیلا موتاعی کە هەتا کاتی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی لە بەندیخانە ڕاگیرابوو، لەلایەن دادگای شۆڕشی دێولان لە دانیشتنێکی چەند خولەکی و بێ ئامادەبوونی خۆی سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

ناوبراو بە تۆمەتی تێکدانی نەزمی گشتی سزای ١٨ مانگ، بە تۆمەتی پڕوپاگەندە لە دژی نیزام، سزای ١٥ مانگ بەندکران، بە تۆمەتی تێکدانی بیروڕای گشتی، سزای ١٣ مانگ بەندکران، بە تۆمەتی یاخیبوون لە پۆلیس سزای ٥ مانگ بەندکران و بە تۆمەتی پڕوپاگەندە کردن بە قازانجی حیزب و ڕێکخراوەکانی دژبەری نیزام سزای ٩ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.بەپێی بڕیاری دەرکراو لەلایەن دادگای شۆڕشی دێولان و بەپشت بەستن بە یاسای کۆکردنەوەی سزاکان، زۆرترین سزا واتا ١٨ مانگ بەندکرانی ئەم ژنە هەڵسووڕاوە شیاوی جێبەجێکردنە.

سوهەیلا موتاعی لەکاتێکدا کە لە ٢٥ی ڕەزبەری ئەمساڵ، بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەیەکی کاتی ئازاد بوو، بۆ جارێکی دیکە لە ٢١ی خەزەڵوەر دەستبەسەرکرایەوە و هەتا کاتی جێبەجێکرانی سزاکەی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعات ڕاگیرابوو.