فاتێح مەحمودی هاوڵاتی خەڵکی گوندی “ئەوێهەنگ” سەر بە شاری سنە و دانیشتووی دەماوەند ڕۆژی دووشەمە ٣ی ڕێبەرندان، دوای بانگهێشتکردن بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی لە دادسەرای ئێوین، دەستگیر کرا و ڕەوانەی زیندانی ئێوین کرا.
لقی شۆڕشی دادگای دەماوەند، ١٥ی بەرفرانبار، لە کۆبوونەوەیەکی کورت و چەند کاتژمێریدا دوای پێداچوونەوە بە تۆمەتەکانی فاتێح مەحمودی، ئەم هاوڵاتییەیان بە تۆمەتی “هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنییەتی نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی و هاوکاری کردن بۆ هاندانی خەڵک بۆ کوشتاری بەرپرسان” بە سێ ساڵ زیندانی تەعلیقی، و هەروەها بۆ تۆمەتی “پڕۆپاگاندا بە دژی سیستم لە ڕێگەی بێڕێزی کردن بە بەرپرسانی وڵات” بە ٩ مانگ زیندانی تەعزیری و بۆ تۆمەتی “بڵاو کردنەوەی درۆ و شێواندنی ڕای گشتی” بە دوو میلیون تمەن سزای نەختی مەحکووم کردووە.