فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دوای ٤٥ ڕۆژ، چارەنووسی شێرکۆ ڕەوشەنی، هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەریوان ناڕوونە
پێنجشەممە ۰۶-۱۱-۱۴۰۱   |  26-01-2023

٤٥ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی شێرکۆ ڕەوشەنی، خەڵکی مەریواندا تێدەپەڕێت و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.شێرکۆ دوای ڕفاندنی لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هەوڵەکانی بنەماڵەی ناوبراو بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر بارودۆخی شێرکۆ ڕەوشەنی لە ناوەندە حکومەتییەکان بێ ئاکام ماوەتەوە. ناڕوونی چارەنووس و ئەگەری ئەشکەنجە کرانی نیگەرانی جددی بنەماڵەکەی لەبارەی تەندروستی ناوبراو لێکەوتووەتەوە.

ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکرانی لە مافی دەست ڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و مافە سەرەتایییەکانی دیکەی هەر بەندکراوێک بێ بەری بووە.

شێرکۆ ڕەوشەنی ڕۆژی یەکشەممە، ٢٠ی سەرماوەزی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە لە شاری مەریوان ڕفێندرا.