فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كۆبوونه وه ی كرێكارانی مه عده نی “تراورتن”ی “ئاق ده ڕه”ی تیكاب
پێنجشەممە ۰۶-۱۱-۱۴۰۱   |  26-01-2023

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٥ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی مه‌عده‌نی تراورتنی “ئاق ده‌ڕه‌” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ له‌ سه‌ر كار ده‌ركرانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌وته‌ی كرێكارانی مانگرتوو، له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی كار و چالاكییه‌كانی ئه‌و كانگایه‌ بڕیار بوو كه‌ كرێكاران به‌ شێوه‌ی هه‌میشه‌یی كاری تێدا بكه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستان، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی فه‌سڵی به‌ بیانووی سه‌رمای سه‌خت له‌ سه‌ركار ده‌ركراون و ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ دژ به‌و بڕیاره‌ له‌به‌رده‌م شیركه‌ت كۆبوونه‌وه‌.