فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتی خەڵکی بۆکان
پێنجشەممە ۰۶-۱۱-۱۴۰۱   |  26-01-2023

ڕۆژی سێشەممە، ٥ی ڕێبەندان دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی سامان ئیسماعیلی و ئەمیر مورادی، خەڵکی گوندی “میراوا”ی سەر بە شاری بۆکان، پاش ئەوەی کە بۆ دادگای ڕژیم لەم شارە بانگکران، دەستبەسەر و بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەیان بۆ بەندیخانە گواستراونەتەوە.

پێشتریش واتە ڕۆژی شەممە، ١ی ڕێبەندان ، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی ئەمین خاڵەندی، خەڵکی گوندی “میراوا”ی سەر بە شاری بۆکان کە خێزاندار و باوکی منداڵێکە، پاش ئەوەی کە بانگی دادگای ڕژیم لەو شارە کراوە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر کراوە و بۆ بەندیخانە گواستراوەتەوە.

سامان ئیسماعیلی، ئەمیر مورادی و ئەمین خالەندی، لە ڕەوتی ڕاپەڕینی جەماوەریی خەڵکی شاری بۆکان و لە درێژەی ناڕەزایەتی و مانگرتنە جەماوەریەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کراون و دواتر بە دانانی بارمتە تا کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا ئازاد کرابوون.