فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کردنی لاوێکی ١٤ ساڵ تەمەن لە شنۆ
هەینی ۰۷-۱۱-۱۴۰۱   |  27-01-2023

هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری شنۆ، لاوێکی ١٤ ساڵ تەمەنی ئەمشارەیان دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کرد.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی مانگی ڕێبەندان، “کۆمار شابۆیی” دانیشتووی شاری شنۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکس نادیار گواسترایەوە. هەروەها لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوەکانی “ئێسکەندەر بەردریز، شەهرام عەلیخانی و خەلیل ئەمینی”، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان بڵاونەکراوەتەوە. لە لایەکی دیکەوە، شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە، کرێکارێکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی “داود حەبیبی”  لە شاری تاران لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا.