قوربانی بوونی ١٨ کەس بە هۆی هێرشی تێرۆریستی لە ئورشەلیم
شەممە ۰۸-۱۱-۱۴۰۱   |  28-01-2023
بەپێی ڕاپۆرتی [جروزئالم پۆست]، لە ئەنجامی هێرشێکی تێرۆریستی بۆ سەر کلیسایەک لە گەڕەکی “نیۆیاکۆف” لە ئۆرشەلیم، لانیکەم ١٨ کەس بوونە قوربانی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەهۆی ئەم کردەوە تێرۆریستییە هەشت کەس کوژراون و ١٠کەسی دیکەش برینداربوون. شایانی باسە، هێرشکارەکە کەسێک بووە بە ناوی ” فادی ئائیش” لە ئەندامانی ناسراوی گرووپی تێرۆریستی حەماس کە لە ڕۆژهەڵاتی شاری ئۆرشەلیم ژیانی بەسەر دەبرد. ئەم کردەوە تیرۆریستییە لەحاڵێکدا ڕوویداوە کە سەرجەم کلیساکان ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە قوربانییانی “هۆلۆکاست”یان بەڕێوە دەبرد. جێگەی ئاماژەیە، هێرشبەرەکە لە لایەن پۆلیسەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.