سەپاندنی حوکمی زیندان و سزای نەختی بەسەر نازیلا مەعرووفییان
یەکشەممە ۰۹-۱۱-۱۴۰۱   |  29-01-2023
دادگای ڕژیم لە شاری سەقز “نازیلا مەعرووفییان” ڕۆژنامەنووسی خەڵکی ئەمشارەی بە زیندان، سزای نەختی و قەدەغە چوونەدەرەوە لە وڵات مەحکووم کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “نازیلا مەعرووفییان”، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی شاری سەقز، لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی تویتێک ڕاگەیاندووە: لەسەر بڕیاری لقی ٢٦ی دادگای شاری سەقز، بە تۆمەتی “چالاکی دژی سیستم و بڵاوکردنەوەی درۆ بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی گشتی لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی چاوپێکەوتنێک لەگەڵ باوکی مەهسائەمینی، بە دوو ساڵ زیندان، ١٥ میلیۆن تمەن غەرامە و پێنج ساڵ قەدەغەکرانی بۆ دەرەوەی ولات مەحکووم کراوە.