ناجێگیربوونی بارودۆخی تەندروستی عەبدوڵڵا حەمزە لە زیندان
یەکشەممە ۰۹-۱۱-۱۴۰۱   |  29-01-2023
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە “عەبدوڵڵا حەمزە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە و هەروەها ڕێگریی ناوەندەکانی ڕژیم لە نەشتەرگەری ناوبراو، دۆخی تەندرووستی تێکچووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو حەفتەی ڕابردوو بەهۆی هێرشی چەکدارانەی هێزە حکوومەتییەکانەوە بە گوللە بریندار بووە و ئێستا لە لایەن ئەو هێزانەوە بەستراوەتەوە بە تەختی نەخۆشخانەی خومەینی لە شاری ورمێ و ناوەندە حکوومەتییەکان پێشگیری لە نەشتەرگەریی ئەو هاووڵاتییە بریندارە ئەکەن.