فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دووهەم ڕووداوی تەقەکردن لە ئۆرشەلیم
یەکشەممە ۰۹-۱۱-۱۴۰۱   |  29-01-2023

ڕۆژێک دوای کۆژرانی حەوت هاووڵاتی لە کلیسایەکی ئۆرشەلیم، لاوێکی ١٣ساڵ تەمەنی فێلستینی تەقەی لە دوو هاووڵاتیی ئیسڕائیلی کرد و بە هۆیەوە بە سەختی بریندار بوون.

شایانی باسە. هێرشبەرەکە لە لایەن هاووڵاتییەکی ئیسڕائیلییەوە تەقەی لێکراوە و برینداربووە. جێگەی وەبیرهێنانەوەیە، لە ئەنجامی هێرشێکی تێرۆریستی بۆ سەر کلیسایەک لە گەڕەکی “نیۆیاکۆف” لە ئۆرشەلیم، لانیکەم هەشت کەس کوژراون و ١٠کەسی دیکەش بریندار ببوون. هێرشکارەکە کەسێک بووە بە ناوی ” فادی ئائیش” لە ئەندامانی ناسراوی گرووپی تێرۆریستی حەماس کە لە ڕۆژهەڵاتی شاری ئۆرشەلیم ژیانی بەسەر دەبرد.