گیانلەدەستدانی نێگین ڕۆستەمی بە هۆی قووڵی بڕینەکانییەوە
دوشەممە ۱۰-۱۱-۱۴۰۱   |  30-01-2023
ڕۆژی یەکشەممە ٩ی مانگی ڕێبەندان، نێگین ڕۆستەمی خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی ئاوایی “نێ”ی مەریوان کە لە لایەن کەسێکی نەناسراوەوە ئاگری تێبەردرابوو، بە هۆی سەختی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە گیانی لەدەست دا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵنێرییەکان ڕۆژی شەممە ٨ی مانگی ڕێبەندان لەسەر زاری نێگین ڕۆستەمی ڕایانگەیاندبوو، ئەم ڕووداوە لە لایەن پیاوێکی کورتە باڵاوە کە ڕووخساری داپۆشاندبوو ئەنجام دراوە و لە رێگەی بەکارهێنانی بەنزینەوە هێرش کراوەتە سەری. شایانی باسە، بە هۆی ئەم ڕووداوە، ٩٥ لەسەدی جەستەی نێگین ڕۆستەمی سووتا بوو.