فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بارهەڵگرە نیزامییەکانی سپای پاسداڕان لە سوورییە
دوشەممە ۱۰-۱۱-۱۴۰۱   |  30-01-2023

ناوەندێکی نافەرمی سووری ڕایگەیاندووە: چەند فڕۆکەی نەناسراو شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە، کاروانێکی بارهەڵگری چەک و چۆڵی ئێرانیان لە ڕۆژهەڵاتی سوورییە کردووەتە ئامانج و لەناویان بردوون.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم کاروانە بەدوای تێپەڕبوون لە سنووری عێراق، پەلامار دراون و بەهۆیەوە چەندین کەس کوژرا و بریندار بوون کە هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ژمارەیان نەزاندراوە. “ڕامی عەبدولڕەحمان” بەرێوەبەری رێکخروای نافەرمی چاودێری مافی مرۆڤی سوورییە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێڕی فەڕانسە ڕایگەیاندووە: شەش کامیۆنی بارهەڵگر بە دوای تێپەڕبوون لە سنووری عێراق و لە ناوچەی “بوکەمال”، لە لایەن چەند فڕۆکەوە هێرش کراوتە سەریان و لە ناو براون.