کوژرانی هەشت هاووڵاتیی لە ئەفریقای باشوور
دوشەممە ۱۰-۱۱-۱۴۰۱   |  30-01-2023
پۆلیسی ئەفریقای باشوور ڕایگەیاندووە، لە ڕووداوێکی تەقەکردن لە کاتی ئاهەنگ گێڕان لە ناوچەی ئێستێرن کەیپ، هەشت هاووڵاتیی گیانیان لەدەست داوە.
پۆلیسی ئەفریقای باشور ڕاشیگەیاندووە: رووداوەکە لە ئێستێرن کەیپ روویداوە و دوو چەکدار تەقەیان لە بۆنەیەکی ئاهەنگی یادی لەدایکبوون کردووە و بەهۆیەوە هەشت کەس گیانیان لەدەست داوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون. شایانی باسە، چەکدارەکان بە هەڕەمەکی دەسترێژی گوللـەیان لە میوانەکان کردووە و دواتر هەڵهاتوون.