حۆکمی ١ ساڵ زیندان به سه ر سێ موعه لیمی خه ڵكی گیلان
سێشەممە ۱۱-۱۱-۱۴۰۱   |  31-01-2023
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی موعه‌لیمانی ئێران، سێ موعه‌لیمی زه‌حمه‌تكێشی خه‌ڵكی ئه‌و ئوستانه له‌لایه‌ن لقی ٣ی دادگای ئینقلابی ڕه‌شت هه‌ر یه‌كه‌و به ساڵێك زیندانی ته‌عزیری سزا دراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، سێ موعه‌لیمی خه‌ڵكی ئوستانی گیلان به‌ناوه‌كانی “ئه‌نووش عادڵی”، “مه‌حموود سدیقی پور” و “عه‌زیز قاسم زاده” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ڕه‌شته‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” سزای یه‌ك ساڵ زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و ئه‌و حوكمه له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.