مانگرتنی كرێكارانی مسی “ڕه‌نگین فلز” له کرمان
چوارشەممە ۱۲-۱۱-۱۴۰۱   |  01-02-2023
شه‌وی سێشه‌ممه ١١ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی شیركه‌تی مسی “ڕه‌نگین فلز”ی شاری بابه‌ك له كرمان بۆ چه‌نده‌مین شه‌وی به‌رده‌وام درێژه‌یان به‌مانگرتنه‌كه‌یان دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی مسی “ڕه‌نگین فلز”ی شاری بابه‌ك ماهی چه‌ند ڕۆژه له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، ناڕوونی بارودۆخی پیشه‌یی و كه‌می ئاستی حهقدهستەکانیان له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره به هه‌ڵدانی خێوه‌ت مانیان گرتووه و خوازیاری جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیانن.