ڕۆژنامەی “هەمشەهری”، لە وتووێژێک دا لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی دژە شۆڕشی فەراجای ڕژیم و لە زمانی ئەوەوە نووسیویەتی ئەگەر کەسێک “سەلماندی” تاکێک بە هۆی هەڵەی یەکێک لەم هێزانەوە کوژراوە، ئەوە “خەڵات” دەکرێت.
ئەم لێدوانانە لە کاتێک دایە کە سەبارەت بە تەقەی ڕاستەوخۆ و بە ئەنقەست و ئامانج داری ئەم هێزانە لە چاوی ناڕازیان کۆمەڵێکی زۆر بەڵگە هەیە. فەرماندەی هێزەکانی دژە شۆڕشی ڕژیم لە حاڵێکدا ئەم قسانانە دەکات کە ژمارەیەک لەو هاوڵاتیانەی لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانەدا فیشەک بەر سەر و ڕخساریان بە تایبەت چاویان کەوتووە، بە دۆزینەوەی یەکتری لە سۆشیال میدیا و بڵاوکردنەوەی چیرۆکەکانیان گرووپێک لە قوربانیانی ئەو تاوانەیان پێکهێناوە و داوای وەڵامدانەوەیان لە ناوەندە ئینتزامی و ئەمنییەتییەکانی ڕژیمی جینایەتکاری کۆماری ئیسلامی کردووە.