ئازادی دوو هاووڵاتی بە دانانی بارمتە لە زیندان
پێنجشەممە ۱۳-۱۱-۱۴۰۱   |  02-02-2023
لەماوەی یەک دوو ڕۆژی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی سنە و کامیاران بە دانانی بارمتە، لە زیندان ئازاد بوون.
ڕۆژی سێشەممە ١١ی ڕێبەندان، “ئارام مەڵایی”،خەڵکی شاری سنە کە ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی بەفرانبار، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی لە زیندان ئازاد بوو. شایانی باسە، ناوبراو لەو ماوەیەدا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، بێبەری کرابوو. لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی ڕێبەندان، “حەیدەر ئیبراهیمی”، وەرزشوان و دەرگاوانی سالۆنی کوشتی کامیاران، بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد بوو.