دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی بۆ جێ بەجێکرانی حوکمەکەیان لە بۆکان
پێنجشەممە ۱۳-۱۱-۱۴۰۱   |  02-02-2023
سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی “ئەمیر مۆرادی پوور، ئەمین خاڵەندی و سامان ئیسماعیلی” بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان، لە لایەن دادگای ڕژیم لەمشارە، سزا دراون و بۆ جێبەجێکردنی ئەو حوکمە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەم شارە گوازرانەوە.
شایانی باسە، ئەم سێ هاووڵاتییە کە لە کاتی دەستبەسەرکردندا ئەشکەنجە دراون، لە لایەن دادگای ڕژیمەوە بەم شێوەیە تۆمەتبار کراون و بڕیاریان بۆ دەرچووە. جێگەی ئاماژەیە، ئەمیر مۆرادیپوور بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی گشتی” بە ٣ مانگ زیندان، ئەمین خاڵەندی بە تۆمەتی “هاندانی خەڵک و بەشداریکردن لە مانگرتنەکاندا” بە ٦ مانگ زیندان و ٣٠ زەربە شەلاق و هەروەها سامان ئیسماعیلی بە ٦ مانگ زیندان و ٣٠زەربە شەلاق مەحکووم کراون.