ڕفاندنی لاوێکی خەڵکی شاری کامیاران لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە
شەممە ۱۵-۱۱-۱۴۰۱   |  04-02-2023
لەماوەی یەک دوو ڕۆژی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی کامیاران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندراوە و چارەنووسی نادیارە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “دیاکۆ بەهرامی” خەڵکی گوندی “ماسان”ی سەر بەشاری کامیاران پاش ئەوەیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندراوە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. هەروەها هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بەناوی “ئەمیر زەندی”، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکەی خۆیدا ڕفێندرا.