دیدار و چاوپێکەوتنی کۆمەڵێک لە چالاکانی سێنفی و مەدەنی لەگەڵ کەیوان سەمیمی
یەکشەممە ۱۶-۱۱-۱۴۰۱   |  05-02-2023
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٥ی مانگی ڕێبەندان، کۆمەڵێک لە چالاکانی سێنفی و مەدەنی لەگەڵ “کەیوان سەمیمی”، ڕۆژنامەنووس و هەڵسووڕاوی سیاسی کە بە تازەیی لە زیندان ئازاد بووە، دیدار و چاوپێکەوتنیان کرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەم چاوپێکەوتنە بەشداربووان وێڕای پشتیوانی لە “فەرهاد مەیسەمی” کە لە زیندانی کەرەج مانی لەخواردن گرتووە، خوازیاری ئازادی بێشەرتومەرجی ناوبراو لە زیندان بوون.