هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی “بنیامین ڕەحیم پوور”، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای ۶ مانگ بەندکرانەکەی، لە لایەن بەشی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای ڕژیم لەو شارە، دوای بانگکرانی دەستبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٨ی مانگی ڕێبەندان، بنیامین ڕەحیم پوور، لەلایەن بەشی جێبەجێکردنی سزاکانی لقی ١ی دادگای ڕژیم لە شاری سنە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی بانگکراوە و دەستبەسەر و پاشان بۆ زیندانی ناوەندیی ئەمشارە گواستراوەتەوە. جێگەی ئاماژەیە، ناوبراو پێشتر لە لایەن لقی ١ی دادگای ڕژیم لە شاری سنە، بە تۆمەتی “هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان”، سزای ١٨ مانگ زیندانی هەڵپەسێردراو و ۶ مانگ بەندکردنی بەسەریدا سەپابوو. شایانی باسە، بنیامین ڕەحیم پوور لە ماوەی دادگایی کرانەکەیدا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری و بێبەش کراوە.