سووتاندنی بەنێرە تەبلیغاتییەکانی ڕژیم لە کوردستان
سێشەممە ۱۸-۱۱-۱۴۰۱   |  07-02-2023
شەوی دووشەممە ڕێکەوتی ١٧ی ڕێبەندان، لاوانی شۆڕشگێڕ لە پیرانشار لە جادەی نێوان “گردکشانە بۆ سەروکانی” بە ئاگردانی تابڵۆ و بەنێرە تەبلیغییەکانی ڕژیمی ئیسلامی لەو ناوچەیە، دژایەتی خۆیان لەگەڵ دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی دەربڕی.
هاوکات لە شاری سونقور، لاوانی بوێر و تێکۆشەری ئەو شارە، ئاڵایەکی گەورەی ڕژیمیان کە بەبۆنەی ٢٢ی بەهمەن لە نزیک قوتابخانەی نابیستەکان هەڵدرابوو، ئاگر تێبەردا.
هەروەها خەڵکی تێکۆشەر لە شاری پاوە بە نووسینی دروشمی ”نەمان بۆ خامنەیی و لەعنەت لە خومەینی”، بێزاریی خۆیان لە دەسەڵاتداریەتی کۆماری ئیسلامی دەربڕییەوە.