چارەنووسی نادیاری دوو خوشکی دەستبەسەرکراو لە شاری سنە
سێشەممە ۱۸-۱۱-۱۴۰۱   |  07-02-2023
سۆما پوورمحەممەدی و سروە پوورمحەممەدی، خوشک و ئەندامانی چالاکی ئەنجوومەنی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی نۆژین کە پێشتر لەلایەن ناوەندەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکرابوون، هێشتا لە ناوەندی چاکسازی و بارهێنان لە شاری سنە ڕاگیراون.
بەوتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، لە ئێستادا، ئەم دوو خوشکە ڕۆژانە بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە دەگوازرێنەوە و شەوانەش دەگەڕێندرێنەوە بۆ ناوەندی چاکسازی و بارهێنان.