فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕفاندنی دوو هاووڵاتی لە پیرانشار
سێشەممە ۱۸-۱۱-۱۴۰۱   |  07-02-2023

سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، ١٨ی ڕێبەندان دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوەکانی: ڕەزا بوورکە و سەمیع ڕەسووڵی، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە ڕفێندران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم هێرشی بەکۆمەڵیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە و بە شێوەیەکی دڕندانە و لێدان و بێڕێزیکردن دەرگا و دەلاقەی ماڵەکانیان شکاندووە و ئەو دوو کەسەیان ڕفاندووە.

هەروەها ئەو هێزانە دەستیان بەسەر مۆبایلی ڕەزا بوورکە و سەمیع ڕەسووڵی و بنەماڵەکانیاندا گرتووە.تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی ئەو هاووڵاتییانە و شوێن و بارودۆخی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.