دوو هاووڵاتیی خەڵکی قەسری شیرین سزای بەندکران و لێدانی قامچییان بەسەردا سەپێندرا
سێشەممە ۱۸-۱۱-۱۴۰۱   |  07-02-2023
ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ڕێبەندان مەهدی فەقیری و پەیمان شیربەندی بە تۆمەتی “تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی لە ڕێگای جووڵەی نەشیاو، مشتومڕ و جەنجاڵ”، “ڕێگریکردن لەبەردەم کار و کاسبی خەڵک” و “تێکدانی موڵکی گشتی” هەر کامەیان لەلایەن دادگای تاوانەکانی قەسری شیرین سزای ٨ مانگ بەندکران و لێدانی ٥٠ قامچییان بە سەردا سەپاوە.
بەوتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، دانیشتنی دادگای ئەم دوو هاووڵاتییە لە لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی قەسری شیرین، بە بێ ئامادەبوونی خۆیان بەڕێوەچووە.