درێژکردنەوەی ماوەی دەستبەسەرکرانی ئەمجەد ساعدی، هەڵسووڕاوی کرێکاری خەڵکی مەریوان
چوارشەممە ۱۹-۱۱-۱۴۰۱   |  08-02-2023
ڕۆژی دووشەممە، ١٧ی ڕێبەندان، ماوەی دەستبەسەرکرانی ئەمجەد ساعدی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم لەو شارە ١۵ڕۆژی دیکە درێژتر کراویەوە.
ئەم بڕیارە هاوکات لەگەڵ تەواوبوونی بڕیاری یەک مانگ دەستبەسەرکرانی کاتیی ئەمجەد ساعدی دەرکراوە.
ئەمجەد ساعدی، پێشتریش واتە ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی خەرمانان، هاوکات لەگەڵ ڕێبوار کامرانیپوور و چەند هەڵسووڕێکی دیکەی خەڵکی شاری مەریوان دەستبەسەر کرابوون و لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەیان لێ کرابوو.